تۆز و خۆڵ روو لەم ناوچانەى کوردستان دەکات

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تۆز و خۆڵ لە بەشێک لە ناوچەکان هەڵدەکات.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەورە , پێشبینی باران بارین و هەورە بروسکەی کەم دەکرێت بۆ سەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکانی دهۆک , ئیدارەی زاخۆ , ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە سەر بەشێک لە ناوچە دەشتایەکانی سنووری باشووری پارێزگای هەولێر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت , لە ئەنجامی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە، خێرایى با لەسەرخۆ (10-15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان