شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی لە سەرەتای مانگی شەشدا شەپۆلێكی گەرما روودەكاتە هەرێمی كوردستان و زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” لە سەرەتای مانگی شەشدا واتا لە نێوان 1/6 تا 6/6 ، شەپۆلێكی نوێی گەرما روودەكاتە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان”.

وتیشی” گەرماكە بەشێوەیەك دەبێت كە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بێزاركەر دەبێت و لە ئیدارەی گەرمیانیش تا رادەیەك بەهێز دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەو رۆژانەی سەرەتای مانگی شەش بە گشتی بەمشێوەیە دەبێت”:
هەولێر 36 بۆ 37 پلە
سلێمانی 33 بۆ 34 پلە
دهۆك 34 بۆ 35 پلە
هەڵەبجەی شەهید 37 پلە
كەركوك 38 بۆ 40 پلە
كەلار 40 بۆ 41 پلە
پێنجوێن 28 بۆ 29 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 25 پلە
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان