نرخی زێڕ بە تەواوی شكا

مەودا میدیا-
سەرەڕای دەنگۆ و ئەگەرەكانی رێكەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە ماوەی تەنها دوو رۆژدا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی 200 دۆلار ابەزیوە.

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ بەهێزبوونی پێشبینییەكانی هێشتنەوەی رێژەی سوود بە بەرزی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەگەرێكی بەهێز هەیە بانكی ناوەندی ئەمەریكا بۆ ماوەیەكی درێژتر دەستكاری سوودی بانكی نەكات و بە بەرزی بیهێلێتەوە”.

وتیشی” هەرچەندە رێكەوتنی كۆتایی ئەمەریكا و ئێران نرخی زێڕ بەرز دەكاتەوە و ئێستاش ئەگەرەكانی رێكەوتن بەهێزە، بەڵام ئەوە كاریگەری ئەوتۆی لەسەر نرخی ئەو كانزایە دروست نەكرد، چونكە بازرگانان رێژەی سوودیان بەلاوە گرنگترە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی تەنها دوو رۆژی رابردوودا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیاندا لە 4,515 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 4,327 دۆلار واتا هەر ئۆنسەیەك 188 دۆلار لە نرخەكەی لەدەستداوە.

لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 965 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان