مه‌سعود پزیشكیان: وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌گرن

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، له‌ باره‌ى ره‌خنه‌ ناوخۆییه‌كانى وڵاته‌كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كابینه‌ حكومییه‌كه‌ى نیگه‌رانه‌ و ده‌ڵێت وه‌ڵامى گونجاویان ده‌ده‌ینه‌وه‌.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند “هێرشێكى فراوان و به‌ لێشاو له‌ ناوخۆى وڵاته‌كه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر حكومه‌ت، ئه‌مه‌ ره‌وا نییه‌ و كارێكى باشین نییه‌”.

وتیشى “لەكاتێكدا هاوكارەكانمان لە حكومەت هەمیشە پەرۆشی ئەوە بوون سەقامگیریی دەروونیی كۆمەڵگاكەمان نەكەوێتە مەترسییەوە، بەڵام كاتێك دەزگای رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانی و هەندێك لە چالاكانی میدیای، لە هەلومەرجی جەنگدا، رەخنەی نادادپەروەرانە ئاڕاستەی حكومەت دەكەن كە لە بەرژەوەندیی وڵاتدا نییە”.

سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ناچار دەبین وەڵامێكی گونجاو به‌وانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌گرن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان