چالاکوانێکی مافەکانی ژنان زیندانی دەکرێت

مەودا میدیا-

چالاکوانێکی مافەکانی ژنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی ژن و بزووتنەوەی(شۆڕشگێڕانی ژینا) بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانیی سنە.

پێگەی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە ” سوەیلا موتاعی دوای بانگهێشتکردنی بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکان، لەبارەی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ کانوونی چاکسازیی و پەروەردەی سنە گوازراوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” دەرفەتی بەرگریی کاریگەر بەم چالاکوانەی مافەکانی ژنان نەدراوە، هەروەها لە کاتی دادگاییکردنەکەشدا رێگەی پێنه‌دراوە ناڕەزایەتی یان داواکاریی پێداچوونەوە تۆمار بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوەیلا موتاعی لە ساڵانی رابردووشدا چەندین جار بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی و ئامادەبوونی لە بزووتنەوەی (شۆڕشگێڕانی ژینا)دا دەستبەسەر کرابوو و بەگشتیی سزای 60 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرابوو، کە دوای تێپەڕاندنی بەشێک لە سزاکەی، بە لێبوردنی گشتیی لە زیندان ئازاد کرابوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان