خالید عەزیزی: لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی ناردنی چەک راست نین

مەودا میدیا-

وتەبێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکای سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەران لە رێگەی هێزە کوردییەکانەوە رەتکردەوە و ئاشکرایکرد قسە دووبارەكانی ترەمپ كە گوایە چەكیان بۆ كورد ناردووە راست نین.

خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە كەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵی راگەیاند “ئەگەر لە داهاتوودا ئەمەریکا و ئێران رێکبکەون، کورد و خەباتکارانی تریش هەر بەردەوام دەبن لەسەر خەباتی خۆیان”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خەباتی کورد دژ بە کۆماری ئیسلامیی، هیچ کاتێک پاشکۆ و بەستراوەی چۆنیەتی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا یان ئیسرائیل لەگەڵ تاران، یان شەڕ و رێککەوتنی ئەوان لەگەڵ ئێران نەبووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “جێگەی داخە کە دۆناڵد ترەمپ بابەتی ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران لە رێگەی کوردەوە دەوروژێنێت، گەلی کورد لە ناوچەکە و بەتایبەت لە ناوخۆی ئێراندا هەمیشە لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دیموکراسیدا بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان