نێچیرڤان بارزانی: باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە کاری لەپێشینەمانە

مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولێکی نوێی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ئاشکرایکرد پێویستە بەغدا چەک و پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دابینبکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “مام جەلال بەڕێزەوە بە بیردەهێننەوە کە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانی بۆ خزمەتی وڵات بونیادناوە، باشترکردنی گوزەرانی پێشمەرگەش لە پێشینەی کارەکانیاندایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناو و پێناسەی پێشمەرگە زۆر پیرۆزە و پێشمەرگایەتی بەشێکی زێڕین و سەرەکیی ناسنامەی نیشتمانی و نەتەوایەتییە و ئەرکی هەمووانە پارێزگاریی لە ناوبانگ، شکۆ و مێژووی پڕ لە شانازیی لە خەبات و قوربانییەکانی پێشمەرگە بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکەن کە لە شەڕی داعشدا هاوکار بوون بۆ تێکشکاندنی تیرۆر، هەروەها پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە هیچ کات نەبنە بەشێک لە کێشە و ململانێ سیاسییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان