مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی چین ئاشکرایکرد سەپاندی سزا بەسەر 10 کۆمپانیای بواری سەربازیی ئەمەریکا وەڵامێک بووە بۆ رێگرییەکانی واشنتۆن لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی وەڵاتەکەیان.
وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاند “ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی کە سزادران لە بواری بەرهەمهێنەرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەند کۆمپانیایەکی تر کە لە بواری دەرهێنانی کانزا دەگمەنەکاندا کاردەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری سزادانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیانە و وەڵامێکیشە هەنگاوەکانی واشنتۆن لە فراوانکردنی لیستی سزاکان بۆ سەر کۆمپانیا سەربازییە چینییەکان”.
لای خۆیەوە وەزارەتی دارایی چین رایگەیاند “رێگە بە دامەزراوە حکومییەکانی وڵاتەکەیان نادەن بەرهەمەکانی 46 کۆمپانیای ئەمەریکی بکڕن و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن”.
ب ح