ئه‌م هه‌فته‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هیچ گرفتێک لە بەردەم ناردنی مووچە نییە، ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت”.

وتیشی “ناردنی بەشە مووچەی هەرێمی کوردستان وەک عورفێکی لێهاتووە و لەدوای تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی عیراق، تەمویل دەکرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە رێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیرە كوردەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە گفتوگۆ و پەیوەندین بۆ ئەوەی پرسی داهاتی 120 ملیار دینار كەم بكرێتەوە و بكرێتە 50%ی داهاتی نانەوتی”.

پێشتریش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ناتوانن بۆ مانگى شه‌ش 120 ملیارى داهاتى نانه‌وتى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان