مهودا میدیا-
میدیاکانی ئێرانى بڵاویانكردهوه، ئهمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی ئەمهریکی لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی كهوتووهته خوارهوه.
چەند شوێنێک لە پارێزگای بووشههر و ناوچەی دەوروبەری ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە لە هێرشەکانی ئەمەریکا کراونەتە ئامانج.
راگەیاندنی ئەو هێرشانە دوابەدوای هەواڵی تەقینەوەکانی بیستراو لە بووشههر لە میدیاکانی ئێرانەوە هات.
بووشههر دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران، بەرانبەر دوورگەی خارگ، کە بەندەرێکی گەورەی نەوتییە و نزیکەی لەسەدا 19ى هەناردەی نەوتی خاوی ئێران بە شێوەیەکی ئاسایی تێیدا تێدەپەڕێت.
ئەمهریکا شەوی چوارشەممە هێرشە سەربازییەکانی لە ناوخۆی ئێران دەستپێکرد، شەوی دووەمی پەرەسەندنی گرژییەکان، شوێن و دامەزراوەکانی چەند ناوچەیەکی کردە ئامانج بە وتەی واشنتۆن پەیوەندییان بە توانای تارانەوە هەیە بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمهریکا (CENTCOM) هێرشی زیاتری لە دژی ئێران ڕاگەیاند، بە ئامانجی “زیاتر دابەزاندنی توانای ئەو وڵاتە بۆ هەڕەشەکردن لە ئازادی کەشتیوانیی” لە گەرووی ژیانیدا.
ئەو هەڵکشانە لە دوای هێرشەکانی سەر سێ کەشتیی بازرگانیی لە گەرووی هورمز هات کە به وتهى واشنتن هێرشەکانی ئەمهریکان وەک تۆڵەسەندنەوەیەک. تاران تا ئێستا بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاندووە.
ع