مه‌ودا میدیا-
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، تۆ تا مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبێل مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى دراوه به بازرگانانى هه‌رێم.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم به‌رده‌وامه”.
وتیشى “به‌رده‌وامین له پێدانى مۆڵه‌ت به بازرگانان بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل و بازرگانان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌بێ رۆتین مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل له كه‌مترین كات وه‌رده‌گرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا مانگى حوزه‌یران 52 هه‌زار ئۆتۆمبێل مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى پێدراوه بۆ ناو هه‌رێم، به‌ڵام رێژه‌كه به‌راورد به ساڵى داهاتوو كه‌مبووه”.
ع