مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئاسایشى سلێمانى هاتووه “دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر داواکراو بوون و لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو”.
باس له‌وه‌شكراوه “هەردوو تیرۆریستەکە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە رادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کراون”.
له ماوه‌ى رابردوو، هێزه‌كانى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى سلێمانى له چه‌ندین هه‌ڵمه‌تدا توانیویانه چه‌ندین تیرۆرستى داعش له سنوره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه پیلانیان دانبوو بۆ كردنه‌وه‌ى تیرۆرستى.
ع