مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی سەبارەت بە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی کۆبووەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند “ئه‌م ده‌ستدرێژییه له‌كاتێكدایە کە بەغدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو نیگەرانییەکانی ریاز سەبارەت بە ئەمانجگرتنی خاکەکەی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاریاندا به دانانی پلانێكی ئه‌منی تۆكمه بۆ كۆنترۆڵكردنی خاك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی سه‌روه‌ریی عیراق و رێگریكردن له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ببێت به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ”.
ئەوەشی خستەڕوو “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راسپێردرا بەپێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆكیۆمێنت بكات و مافی ره‌وای عیراق بچه‌سپێنێت، به‌رده‌وام دەبن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له مانگی ئه‌یلول و ته‌واوكردنی پلانی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت”.
باسی لەوەشکرد “هه‌ڵوێستی چه‌سپاوی حكومه‌تی عیراق ئه‌وه‌یه دژی هه‌موو كارێكی دوژمنكارانه‌یه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی لایه‌نی جێبه‌جێكار كێیه‌و ئه‌و به‌هانانه‌ی كه پشتی پێ به‌ستوون، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌ته‌نها به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی ده‌وڵه‌ته نه‌ك كه‌سی تر.”.
ب ح