ئوردن: گرووپەکانی عیراق بەنیازن هێرش بکەنەسەر وڵاتەکەمان

مەودا میدیا-

سەرچاوەیەکی حکومەتی ئوردن ئاشکرایکرد وڵاتەکەی بەرپرسانی حکومەتی عیراقیان ئاگادارکردووەتەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر وڵاتەکەیان.

سەرچاوەیەکی حکومەتی ئوردن بە کەناڵی ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە “بە فەرمی داوایان لە بەغدا کردووە کە رێکاری پێویست و تووند بگرێتەبەر و رێگریی لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی عیراق هێرش بکەنە سەر ئوردن، ئەوا بە تووندی وەڵامیان دەدەنەوە و هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان دەگرنەبەر”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو سعودیە بە هاوکاریی ئەمەریکا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بەسرە تاوەکو موسڵ ئەنجامداو رایگەیاند “هێرشەکانیان دوای چەند هێرشێکی درۆنی و مووشەکی ئەو گرووپانە بووە بۆ سەر دامەزراوەکانی وڵاتەکەیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان