مه‌ودا میدیا-
بۆ به‌شداریكردن له چله‌ى ئیمام حوسێن، ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت، نزیكه‌ى پێنج ملیۆن زیاره‌تكار سه‌ردانى عیراقیان كردووه.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكرده‌وه “زیاتر لە چوار ملیۆن و 887 هەزار زیارەتکار بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەى ئیمام حوسێن، ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت، هاتوونەتە عیراق”.
باس له‌وه‌شكراوه “جێبەجێکردنی پلانی ئەمنیی و خزمەتگوزاریی تایبەت بە مەراسیمی چلە بەردەوامە و خزمه‌ت به‌و زیاره‌تكارانه ده‌كرێت كه به‌شداریی چله‌یان كردووه و دۆخێكى ئه‌منییان بۆ سازده‌كرێت”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە دەستەبەرکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر لە رۆژانی مەراسیمەکەدا”.
ساڵانه له چله‌ى ئیمام حوسێن، به ملیۆنان زیاره‌تكار له ئێران و ئازه‌ربایجان و چه‌ند وڵاتێكى تره‌وه سه‌ردانى عیراق ده‌كه‌ن.
ع