کورتهێنانی دارایی لە عیراق بۆ تریلیۆنان دینار بەرزبووەتەوە

مەودا میدیا-

راوێژکاریی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بۆ کاروباری دارایی سەبارەت بە دابەزینی نرخ و هەناردەی نەوت لە ساڵی 2026دا، هۆشداریی دەدات و ئاشکرایکرد کورتهێنانی دارایی عیراق بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاریی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “دابەزینی نرخ و قەبارەی هەناردەی نەوت لە ساڵی 2026دا، کورتهێنانی دارایی بۆ 70 تاوەکو 80 تریلیۆن دینار بەرزکردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بەراورد بە خەمڵاندنی بودجە، لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی نەوتی خاوی هەناردەکراو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نرخی پەسەندکراوی هەر بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا (60) دۆلار بووە، بەڵام جیاوازیی نرخ بە رێژەی (پێنج بۆ حەوت دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێک، قەبارەی کورتهێنانی بە رادەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ رێگریکردن لە زیاتر قووڵبوونەوەی کێشە داراییەکان، حکومەت زنجیرەیەک رێکاری خێرای بۆ رێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە زیاتر لە (هەزار و 800) پڕۆژەی راگیراو لەگەڵ پێدانی پێشینە بە کەرتەکانی ئاو، تەندروستی، پەروەردە و دواخستنی پڕۆژە لاوەکییەکان گرتووەتەبەر”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان