باسم محەمەد: هەناردە و داهاتی نەوت زیادیکردووە

مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد ئاستی هەناردەکردنی نەوتیان لە 200 هەزار بەرمیلەوە بۆ سێ ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزکردووەتەوە و گفتوگۆ لەگەڵ رێکخراوی ئۆپیک دەکەن بۆ زیادکردنی پشکی بەرهەمهێنانی نەوت.

باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “داهاتی مانگی رابردوو بۆ (هەشت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار) بەرزبووەتەوە کە تەنانەت پێش قەیرانەکەش ئەم ژمارەیە بەدەست نەهاتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داهاتی هەناردەکردنی نەوتی رەش، گۆگرد و نەفتا زیاتر لە (چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ سێ کۆمپانیای ئەمەریکی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی و هیواخوازن مانگی داهاتوو تەواو بکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوایان لە کۆمپانیاکان کردووە کە لە عیراق کار دەکەن، پلانی گەورە و بەرهەمدار پێشکەش بکەن بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان، هەروەها بەنیازنین نرخی بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی زیاد بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان