جیهانی

ئێران: بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا ناتوانین ڤاكسینی ئەنفلۆنزاش بكڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئێران: بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا ناتوانین ڤاكسینی ئەنفلۆنزاش بكڕین
 مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت بەهۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا لەسەر وڵاتەكەیان ناتوانن ڤاكسینی ئەنفلۆنزاش بكڕن.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە  رایگەیاند "ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمیدا نەماوە و ناتوانێت قسەی لەسەر بكات".

وتیشی "بەهۆی ئەو گەمارۆیانە ئەوان ناتوانن تەنانەت بە پارەی خۆشیان ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بكڕن".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو "ئێران هێشتا بەشێكە لە رێككەوتنی ئەتۆمی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هیواخوازە گەلی ئێران بەچۆكدا بكەوێت، بەڵام شكستی هێناوە لە گەیشتن بەو ئەمانجەی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان