جیهانی

میری قه‌ته‌ر گه‌شته‌ ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


میری قه‌ته‌ر گه‌شته‌ ئێران
مه‌ودا میدیا-

میری قه‌ته‌ر به‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌شته‌ ئێران و له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێكرا، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌شته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران پێشوازی لێكرا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران، میری قه‌ته‌ر رایگه‌یاند" چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان به‌گفتوگۆ ده‌كرێت، سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند ئێران و قه‌ته‌ر باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرد".

له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵاته‌ی قه‌ته‌ره‌ بۆ ئێران، پێشتر محه‌مه‌د ئالسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی تارانی كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان