جیهانی

لەماوەی سێ رۆژدا 36 كۆچبەر لە دەریای ئیجە لە مردن رزگاركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی سێ رۆژدا 36 كۆچبەر لە دەریای ئیجە لە مردن رزگاركراون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراق لە توركیا رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژدا 36 كۆچبەر لە دەریای ئیجەدا لە مردن رزگاركراون،باس لەوەشدەكات زۆرینەی ئەو كۆچبەرانەی لە رێگەی دەریاوە بەرەو یۆنان دەڕۆن دیپۆرت دەكرێنەوە.

هیوا خدر، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراقی لە توركیا بە مەودا میدیای وت "ئەو كۆچبەرانەی لەرێگای دەریایی ئیجەوە بەرەو یۆنان دەڕۆن زۆرینەیان  لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت دەكرێنەوە، بێ گوێدانە ئەو مەترسییانەی پەنابەران لەكاتی دیپۆرتكردنەوەیاندا رووبەڕووی دەبنەوە".

هیوا خدر ئاماژەی بەوەشكرد "لە رۆژانی 19، 21 و 22ی ئەم مانگەدا 36 كۆچبەر لە دەریایی ئیجە لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی توركیاوە رزگاركراون، كە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت كرابونەوە".

نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراقی لە توركیا ئەوەشی خستەڕوو " 19ی ئەم مانگە لە كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرەبەیاندا لە ناوچەی بۆدروم-ی سەر بەشاری مۆگلا بەلەمێكی چوپی كۆچبەران بە 19 كۆچبەرەوە ژێر ئاوكەوت، كە دەنگ و هاواریان گەیشتوەتە چەند بەلەمێكی مەدەنی ناوچەكە، راستەوخۆ پەیوەندییان بە پۆلیسی ئێشكگری دەریایی توركیاوە كردووە، دوای گەیشتنی سێ بەلەمێ هێزەكانی دەریایی توركیا تەرمی كۆچبەرێك دۆزراوەتەوە و 18 كۆچبەریش رزگاركراون، یەكێك لە كۆچبەرەكان لەبەرخراپی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە دوای هەوڵێكی زۆری پزیشكەكان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان