کوردستانی
پەلاماری چەتەکانی جۆلانی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ئاشکرایکرد سەرەڕای بوونی رێککەوتنی ئاگربەست بەڵام پەلاماری گرووپە چەتەکانی سەر بە جۆلانی بە پاڵپشتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنیی هەسەدە بڵاویکردەوە "سەرەڕای ئاگربەس، گرووپە چەتەکان بە تانک و تۆپبارانی قورس پەلاماری دەوروبەری شارۆچکەی سرین و گوندی خرۆس لە باشووری کۆبانییان دا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەلامارەکان تەنها لایەنی سەربازیی ناگرێتەوە، بەڵکو دەسەڵاتی جۆلانی سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ دژ بە هاوڵاتییانی مەدەنی پەیڕەو دەکات و ئاوی لەسەر شاری کۆبانی بڕیوە و رێگری لە گەیشتنی سووتەمەنیش دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو " تەنها لە رۆژی رابردووەوە 22 پێشێلکاری گەورەی ئاگربەست تۆمارکراون، تێیدا ناوچە نیشتەجێبوونەکان و زیندانی ئەقتانی رەققە کراونەتە ئامانج کە ئەندامانی داعشی تێدایە و تۆپبارانکردنی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات".
ب ح

بیروڕا