گێتی
تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا ئشکرایکرد لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوە و پشتیوانی ئەمەریکای بۆ رێککەوتننامەی 18ی کانوونی دووەم دووپاتکردووەتەوە".
تۆم باراک، نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا رایگەیاند "ئەمەریکا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە کە لە رێککەوتننامەی 18ی کانوونی دووەم لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتی جۆلانی ئاماژەی پێکراوە دووپاتدەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو لایەنەکان هاوڕان کە یەکەم هەنگاوی بنەڕەتی بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستی ئێستا، لە هەمانکاتدا بەشێوەیەکی بەکۆمەڵ رێکارەکانی متمانەسازی لە هەموو لایەکەوە دەستنیشان دەکەن و جێبەجێیان دەکەن بۆ چەسپاندنی متمانە و سەقامگیرییەکی بەردەوام".
ب ح

بیروڕا