کوردستانی

كەشناسی هەرێم كاتی كۆتایی بەفربارینی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی هەرێم كاتی كۆتایی بەفربارینی راگەیاند


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی كەشناسی هەرێم، شەپۆلی بەفربارین بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەشێكی تریشی بارانبارین گرتوویەتییەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە" ئەمڕۆ هەینی 23ی كانوونی دووەم، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری و شەپۆڵێكی بەفر و باران بۆ سەرناوچەكەمان ئاسمان بە گشتی تا درەنگانی شەو هەور و باراناوی دەبێت". 

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" لە هەندێك ناوچە بەفربارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێك ناوچەش نمە باران و بارانی مامناوەند و تێكەڵەی وردەبەفر لەگەڵ باران دەبارێت كە پێشبینی دەكەن لە زۆربەی ناوچەكان بەفر بارین هەبێت". 

كەشناسی هەرێم باسی لەوەشكردووە" كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوورییەكان، پاشان بۆ شەو كەش ئاسایی دەبێتەوە و شەپۆلەكە كۆتایی دێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 4 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan