جیهانی
تائێستا حەوت ملیۆن ئەمەریكی تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی راپۆرتی زانكۆی جۆن هاپیكینز تا ئێستا حەوت ملیۆن ئەمەریكی تووش كۆرۆنا بوون، 200 هەزار تووشبووش لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
لەراپۆرتەكەدا هاتووە، لەسەرتاسەر جیهان تا ئێستا 31 ملیۆن و 500 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 967 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتە، لەریزبەندیدا ئەمەریكا یەكەمین وڵاتی جیهانە كە زۆرترین رێژەی تووشبوو و گیانلەدەستدانی تۆماركردووە و دوای ئەمەریكا هیندستان دێت كە پێنج ملیۆن و 562 هەزار تووشبووی هەیە، هەروەها بەرازیل لە پلەی سێیەمدا دێت بە چوار ملیۆن و 558 هەزار تووشبوو.