کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەمە له‌ سه‌ر رێگەی كه‌لار - ناحیه‌ی رزگاری رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) روویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەمە له‌ سه‌ر رێگەی كه‌لار - ناحیه‌ی رزگاری رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) روویدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامدا شۆفێری ئازێراکە و دووکەسی دیکە برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار شۆفێری ئازیراکە کە لە ڕەگەزیی مێیە بەناوی ( شیلان محمد غەفور) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی قەزای کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".
     
س.س
Qaiwan
Qaiwan