عیراقی
سوپاسالاری ئێران سەردانی عیراق دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، بڕیارە ئەمڕۆ سوپاسالاری ئێران سەردانی عیراق بكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بمێنێتەوە، بەپێی زانیاریەكانیش لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق كۆدەبێتەوە.
میدیا فەرمییەكانی ئێران رایانگەیاند "رۆژی یەكشەممە محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی هەماهەنگییە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ دەكەن".
ئەو میدیایانە باسیان لەوەشكردووە "لەو سەردانەدا دۆسیەی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس یەكێك دەبێت لە تەوەری گفتوگۆكانیان و محەمەد باقری لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراقیش كۆدەبێتەوە".
ئەم سەردانە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارییەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا كرد، ئەگەر حكومەتی عیراق نەتوانێت بیپارێزێت، باڵیۆزی ئەمەریكاش لە بەغدا هەڕەشەی ئەوەیكرد كە ئەگەر حكومەتی عیراق نەتوانێت ئەو كارە بكات خۆیان دەیكەن".