عیراقی

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بەیاسای هەڵبژاردن كەوتە مانگی داهاتوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بەیاسای هەڵبژاردن كەوتە مانگی داهاتوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن تا 10/10 دواخراوە، تائێستا كورد لەگەڵ ئەوەدایە لە هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردن هەبێت، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتحیش پشتگیریی ئەو بۆچوونەن، بەڵام سەدر پشتگیریی 240 بازنەی هەڵبژاردن دەكات.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە پرسی یاسای هەڵبژاردن دواخراوە بۆ 10/10 هەر ئەو تەوەرەش تاوتوێ دەكرێت".

وتیشی "چونكە بایۆمەتری و مەسەلەكانی دیكەی پەیوەست بە هەڵبژاردن دەبێت دوای پەسەندكردنی یاساكە گۆڕانكاری تێدابكرێت".

سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو"تائێستا پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و نەگەڕاوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان تا دانیشتنی لەبارەوە بكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان