جیهانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی به‌ریتانیا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆی به‌شداربوونی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بانگهێشتی باڵیۆزی به‌ریتانیای له ئێران كرد.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی رۆبێرت ماكیری، باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئێرانی كرد به‌هۆی به‌شداری كردنی له گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه.
به‌رپرسانی ئێران داوای روونكردنه‌وه له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن باڵیۆزه‌كان نوێنه‌ری سیاسی وڵاته‌كانیانن و نابێت به‌شداری له گردبوونه‌وه نایاساییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن دوێنێ شه‌و به‌بیانووی به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه‌كان، بۆ ماوه‌یه‌ك باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئێران ده‌ستگیركراوه و دواتر ئازاد كراوه، باڵیۆزه‌كه‌ش ره‌تیكرده‌وه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا كردبێت و ده‌ستگیركردنیشی به كارێكی نایاسایی و دوور له بنه‌ماكانی كاری دیبلۆماسی دایه قه‌ڵه‌م