عیراقی

سوپای عیراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ راوەدوونانی داعش بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای عیراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ راوەدوونانی داعش بەردەوامە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق،‌ رایگەیاند هەماهەنگی  لەگەڵ پێشمەرگە بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش ولەناوبردنیان بەتەواوەتی، بەردەوامە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە چ لەرێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە یاخود لە رێگای چاوپێكەوتنەكانەوە بێت بەمەبەستی راوەدوونانی تیرۆرستانی داعش هەمانگی بەردەوامە، ئاڵگۆڕی زانیاری لەگەڵ پێشمەرگە بۆ رێگا گرتنە لە كاریگەری داعش لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان و سەلامەتییان".

لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشكردووە "فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامە لە پلان و هاوكاریەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ فشار خستنە سەر گروپە تیرۆرستیەكان، وهەماهەنگی هاوبەشیش بەردەوامە بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و رێگاگرتن لە كارەتیرۆرستیەكانی كە زیان بە ئابوری و سەلامەتی وڵات و هاوڵاتیان دەگەیەنێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال