مەودا کەناڵ

فۆکەس پۆینت.. داوەر سەلاح محەمەد کەریم

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆکەس پۆینت.. داوەر سەلاح محەمەد کەریم
مەودا میدیا-

ئەو هەر سەعاتە و لە شوێنێک بوو، نەیدەزانی دانیشتن چیە.

هەمیشە دەم بە خەندە بوو، سەرنجی بەرانبەری زوو ڕادەکێشا، لە ووتو وێژدا زۆر زیرەک بوو.

هەموو شەقامی وەرزشی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی خۆی بە قەرزای ئەم پیاوە دەزانێت.

ئەو چەندین یاری لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و کیشوەری ئاسیا بەڕێوەبردوە.

ئەو پیاوە ناوی مامۆستا صەلاح ممحد کریمە

لەم ئەڵقەیەدا فۆکەس پۆینت مامۆستا صەڵاح داوەری نێو دەوڵەتی لە بواری تۆپی پێدا بە ئێوە دەناسینین.

مامۆستا صەڵاح  لە ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایک بووە.

لە ساڵی ١٩٧٦ دا هاوسەرگیری کردووەو خاوەنی سێ کچ و یەک کوڕە کە کە تا ئێستاش لەسەر رێچکەی باوکی بەردەوامە.

لە ساڵی ١٩٤٩ دەچێتە قوتابخانەی ئەیوبیە لە گەڕەکی جولەکان.

لە ساڵی ١٩٦٥ یەیمانگای وەرزشی لە شاری بەعقوبە تەواو دەکات.لە هەمان ساڵدا وەکو مامۆستای وەرزش لە قوتابخانەی پیرەمەگرون لە شاری سلێمانی دادەمەزرێت.

لە ساڵی ١٩٦٧ دا بڕوانامەی داوەری پلە سێ وەردەگرێت و لە ساڵی ١٩٦٨ دا بڕوانامەی داوەری پلە دوو وەردەگرێت.هەر لەو ساڵەشدا لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا دەبێتە ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی سلێمانی.

لە ساڵی ١٩٧٢ دا بۆتە داوەری پلەیەک و لە ساڵی ١٩٨٠ بۆتە داوەری نێو دەوڵەتی. 

یەکێک لەو یارییە نێو دەوڵەتیانەی کە بەڕێوەی بردوە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئیندۆنیسیا بووە کە یەکێک بووە لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە مۆندیال.

مامۆستا سەلاح بە فیکەکەی بەرەنگاری بەعسیەکان بۆیەوە و ئەوەی پێ ووتن کە ئێوە ناتوانن رێگری لە کورد بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

لە یەکێک لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی ١٩٩٠ دا زیاتر لە ١٠٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی لایەنگری هەڵبژاردەیەک بکات، بەڵام وەکو داوەرێکی دەست پاک ئەوە داوایە رەتدەکاتەوە و بەرپرسانی ئەو کاتەی تۆپی پێی جیهان و ئاسیا لەو رووداوە ئاگادار دەکاتەوە.

بۆیە کاتێک باسی داوەران دەکرێت لە عێراق ناوی مامۆستا محمد سەلاح دەهێنرێت کە بەشێکی گرنگ بووە لە مێژووی داوەری لە عێراقدا.

 مامۆستا صەڵاح بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی بە وەرزش کردوە.

دوای وازهێنان لە کاری داوەری روو دەکاتە کاری کارگێری وەرزشی و چەند پۆستێکی لە ئەستۆ گرتوە.

 لەوانە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی سلێمانی.

مامۆستا صەلاح هەمیشە ماڵەکەی خۆی کردبوە جێگەی حەوانەوە و کارئاسانی بۆ ئەو وەرزشکارانەی کە لە شارەکانی عێراقەوە دەهاتنە سلێمانی. چونکە پەیوەندیەکی توندو تۆڵی لەگەڵ سەرجەم وەرزشکاران و یەکێتی تۆپی پێی عێراقیدا هەبوو.

مامۆستا سەلاح بەردەوام خەریکی کردنەوە خولی داوەری بوو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ پێگەیاندنی داوەری نوێ بۆ خزمەت کردن بە بواری وەرزش.

زۆربەی داوەرەکان ئارەزوویان دەکرد کە لە گەشتەکاندا هاوڕێ و هاوسەفەری مامۆستا صەلاح بن بۆ ئەوەی بتوانن پرساری ئاڕاستە بکەن لەسەر بواری داوەری.

مامۆستا سەلاح یەکێک بوو لەو داوەرانەی کە لە نێو یاریگادا توڕە نە دەبوو ، بەڵکو زۆر لەسەر خۆی و بە هێمنی هەڵسوکەوتی لەگەڵ یاریزانان دەکرد تەنانەت لە یارییە بەهێزەکانیشدا، کە ئەمەش بووە هۆی پێشکەوتنی و لێهاتووی ئەو داوەرە لەسەر چوار گۆشەی سەوزی یاریگاکاندا.

لە رۆژی ٨/٥/٢٠١٦ لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆیدا بە ناوەکانی دکتۆر عاصی و مامۆستا ئاسۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکەن.

دوای مردنی مامۆستا سەلاح داوەرانی کوردستان خۆیان بە قەرزاری ئەو پیاوە دەزانن و دەڵێت هەرگیز شوێنی مامۆستا صەلاح پڕنابێتەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=Sk4XpdQR8vk
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد