کوردستانی
سەرۆکی حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بۆ کۆچی دوایی رێبەری روحانیی ئاینی ئێزدیی بابا شێخ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاوكردەوە.
بۆ کۆچی دوایی رێبەری روحانیی ئاینی ئێزدیی بابا شێخ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاوكردەوە.
کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدیی بابا شێخ، پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ (شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) رێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست، پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی روحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم".
مەسرور بارزانی ئەوەشی نووسیویەتی "جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاند، رۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو".
ک.ن