عیراقی

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی دەبێت
مەودا میدیا -کاروان نوری

وەزارەتى دارایى عيراق رایگه‌یاند، رۆژى یەكشەممە دابەشكردنى مووچەى فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە، هەوڵەكان به‌رده‌وامن بۆ تەواوكردنى دابەشكردنى موچەى ته‌واوی بەڕێوەبەرایەتیەكان.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتى دارایى عيراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ "دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی دەبێت و له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وە، پارە بۆ دابەشكردنى مووچەى هه‌موو دامو‌ده‌زگاكانی دیكه‌ی دەوڵەت دابین دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو "هەوڵەكان به‌رده‌وامن بۆ تەواوكردنى دابەشكردنى مووچەى ته‌واوی بەڕێوەبەرایەتیەكان، لە ئێستادا هه‌رێمی كوردستانیش چاوی لەوەیە دوای دابەشکردنی مووچەی عیراق 320 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هەرێم بنێرێت.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال