جیهانی
دۆناڵد ترەمپ کۆرۆنای تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەپێی وتەی پزیشكی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بە تەواوەتی لە کۆرۆنا چاکبووەتەوە و ترەمپیش دەڵیت " ئیدی کەس بەهۆی ئەوەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت".
بەپێی وتەی پزیشكی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بە تەواوەتی لە کۆرۆنا چاکبووەتەوە و ترەمپیش دەڵیت " ئیدی کەس بەهۆی ئەوەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت".
پزیشكە تایبەتی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە تەواوەتی لە کۆرۆنا چاکبووەتەوە و هیچ نیشانەیەکی ئەو نەخۆشییەی نەماوە، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت و بچێتە دەرەوە".
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئیدی کەس بەهۆی ئەوەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و خۆیشی جارێکی دیکە تووشی کۆرۆنا نابێتەوە، هاوکات رۆژی هەینی 2ی تشرینی یەکەمی 2020 دۆناڵد ترەمپ تووشبوونی خۆی و هاوژینەکەیی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، ئێستا لە هەشتەم رۆژی تووشبوونیدایە بە ڤایرۆسەکە.
ک.ن
ک.ن