کوردستانی

سبەی زانکۆلاین کارا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی زانکۆلاین کارا دەبێت
مەودا میدیا -  کاروان نوری

لە سبەی شەممە 10-10-2020، زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکرێتەوە، خوێندکاران دەبێت لەو ماوەیەدا فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە سبەینێوە لە کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکرێتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەکە وەزارەت، زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت و دەبێت لەو ماوەیەدا فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وە، هاوکات زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەتوانن فۆرم بەسەر خوازیاران لە خوێندنى تایبەت دابەش بکەن".

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan