ئیبراهیم محێدین
کورد و زلهێزەکانی جیهان
لەدوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤێت، ئەمەریکا خۆی وەک تاکە زلهێزی دنیا ناساند. ناوەندە جیهانیەکانیش باس لە جیهانی تاک جەمسەری دەکەن، بەڵام راستییەکی مێژوویی هەیە کە روسیای پاشماوەی یەکێتیی سۆڤێت دوای جیابوونەوەی چەندین وڵات له یه کێتیی سۆڤێتیش، تائێستاش روسیا وەک وڵاتێ گەورە لە جیهاندا ماوەتەوە و زلهێزێکی گەورەی یەکالابوونەوە، یا هاوتا راگرتنی هاوکێشە جیهانییەکانە لە بەرانبەر ئەمەریکادا.
لەم رۆژانەدا وەزیری دەرەوەی روسیا کە وڵاتی لە باربردنی کوردستانی سور و پشتکردنە کۆماری مەهاباد بوو تا روخاندنی، روسیای بێدەنگ لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ چەوسانەوەی کورد رایگەیاند "دەستخستنە نێو کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ئەمەریکاوە دەبێتە هۆی تەقینەوەی کێشەی کورد، داواکردنی کورد و بیانوگرتنیان بۆ سەربەخۆیی دەبێتە هۆی لێکەوتەی ترسناک لە ناوچەکەدا).
ئەمە لێدوانی یەکێ لە وڵاتە گەورەکانی سەردەم بێت، لەدوای ئەو هەموو خوێنەی لە جەستەی کورد رژاوە، لە بەرانبەریشدا هەڵوێستە شەرم ئامێزەکانی ئەمەریکا بەرانبەر کورد به گشتی کوردی سوریا بە تایبەتی، کە کاری بە کوردەکان نەما ویستی جێیان بهێڵێ، دواتر لەژێر فشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپا و بەرژەوەندیخوازی هەندێ وڵاتدا لە بڕیارەکەی کشایەوە. هەرچی یەکێتیی ئەوروپاشە، زۆرتر لە رووی سۆزەوە هاوکاریی کورد دەکەن و بە کردار، هیچی ئەوتۆیان پێ ناکرێ.
کێشەی کورد ئەوەیە دەیەوێ دەستی بگرن و بیخەنە سەر رێڕەوی سنووری دەوڵەت کە ئەمە لە مێژوودا بەدینەهاتووە کە خۆت زەمینەت بۆ نەڕەخساندبێت، دەبێ کورد خۆی زەمینەی دەوڵەت بڕەخسێنێت، زلهێزەکانی جیهان بگەنە ئەو راستییەی دیفاکتۆیانە و زەمینەی سەربەخۆیی کورد دانی پێدا بنێن.
ئەزموونی دروستبوونی دەوڵەتان لە جیهاندا دەریخستووە ئەگەر گەلێ خۆی هەلی رەخساندنی دروستكردنی دەوڵەت نەهێنێته گۆڕێ و فشارێکی یەک هەڵوێستی دروست نەکات، دەستی ناگیرێ بۆ سەر مێزی دەوڵەت، ناجۆری و ناسازان و لەتبوونی هەڵوێستی کورد لە رووخساری ناوەندە جیهانییەکان و پەرشوبڵاوی دەمارگیری حزبایەتی لە ناوخۆدا لە سی ساڵی رابردوودا هەلی قۆستنەوەی سەربەخۆیی لەناوبرد، هەر لەم مینبەرەوەیه بێ هەڵوێستی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دێتە مەیدان، راستە کەم و زۆر کورد دۆستی هەیە، بەڵام دۆستەکان زۆرتر لە رووی سۆزەوە دەجوڵێن، کورد نەیتوانیوە بکەوێتە تای تەرازووی بەرژەوەندیی لایەکی زلهێزێ گەورەی جیهانەوە. جار هەبووە بەرژەوەندیی زلهێزێ لە گەڵمان جووت بووە، بەڵام دواتر ترازاوە و نەتوانراوە وەک فریادڕەسێ دەستی بە پشتمانەوە بێت لە نوشستییەکاندا.
کورد فریای خۆی نەکەوێ زۆرجار مێژوو زاڵمانە باوەش بۆ رووداوەکان دەکاتەوە و باکی لە هاڕینی گەلانی ناتەبا و بێ پشت و پەنا نییە.