ئیبراهیم محێدین
تەسکبینیی سیاسی
تەسکبین لەگەڵ دەربڕینی وشەکەدا ماناکە دەدات بەەستەوە، ماناکە؛ رەنگدانەوەی هاوشانی زمانەوانیی کرداری وشەکەیه، تەسکبین بە مانای تێڕوانینی ماوە کورتی بێ لێکدانەوە و تێڕامان بۆ رووداوەکانی دەوروبەر و ژیان، بە جۆرێک نەتوانرێ کێشەکان شڕۆڤە بکرێ و بەرنامەیان بۆ دابنرێت تا بەدروستی پێشبینی ئاییندەی دوور بکەیت و بەڕوونی کاریگەریی کێشەکان ببینی.
زۆرجار تەسکبینەکان لە ئەنجامی تێنەگەیشتن و لیکۆڵینەوەی ورد بۆ بگرە و بەردەی ژیان تووشی کێشەی تۆڕ بۆ نانەوەی دەوروبەری خۆیان دەبن، کورد واتەنی بەدەست عەقڵیانەوە گیریان خواردووە، لە نەبینینی ماوەی دووری ژیانیشدا ناتوانێ پێشبینی و بەرنامەی تۆکمە بۆ داهاتوو دابنێ.
کرۆکی مەبەستی ئێمە بۆ ئەم حاڵەتە داخرانی کردنەوەی مێشک و تەنگەژەی بیرکردنەوەیە، ئەوانەی بە زوومی مێشکیان تێڕوانیان بۆ ژیان نییە، کەمتر نیگایان ئاسۆی دوور دەگرێتەوە و دیاردەکان لە بازنەیەکی قەتیسی بیرکردنەوەیاندا شرۆڤە دەکەن، تێگەیشتنی تەواو ناهێننە بەرهەم بۆ پێکانی مەبەست، بگرە به نیوەناچڵ و بەدحاڵیبوون بۆ دیاردەکان کارەکان رایی دەکەن، لە هەمان کاتیشدا وادەزانن، ئەوپەڕی سنووری بیرکردنەوەیان بڕیوە و خۆیان لەسەر حەقن، چونکە جیهان لە سنووری جوغزی تەسکی بیرکردنەوەیاندا دەبینن، ئەنجامی ماوەی تەسکی نیگایان ناگاتە هەڵهێنجانی بڕیاری دروست و تەواو بۆ رووداوەکان. بێگومان مرۆڤ کە تەسکبین بوو، بۆ هەموو بوارێکی ژیان هەر تەسکبینە، بەڵام مەبەستی ئێمە لێرەدا تەسکبینیی کەسانی سیاسییە، تەسکبینی سیاسیش: ئەو کەسەیە کە تەسکبینانە بۆ رووداوە سیاسییەکان دەڕوانێ، هیچ تێڕامان و پێشخانێکی لە ئەزموونی رابردوو بۆ پێشبینی دروستی ئاییندە کەڵەکە نەکردووە. ژیان لە کڵاوڕۆژنەی سنووری بیرە تەسکەکەیەوە دەبینێت، نازانێ نەخشەی جیهانی سیاسی ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژی لە بازنەی بیرکردنەوەی ئەو گەورەترە، ئەو کەوتووەتە ناو بازنەی ژینگە سیاسییە تەسکەکەی خۆیەوە و هێڵی دەرەوەی بازنەکە نابینێ و وادەزانێ کۆتایی سنووری بیرکردنەوەی خۆی هەمان سنووری بیرکردنەوەی رووداوە سیاسییەکان و کەسە سیاسییە بیر فراوانەکانە.
هۆکارەکانی تەسکبینیی سیاسی نەخوێندنەوەی قووڵی بەردەوام، گوێنەگرتن لە بەرنامە شڕۆڤییەکانی رادیۆ و تەلەڤیزیۆن، نەبوونی شارەزایی لەسەر رووداوە هەنوکەییەکان، بێژنە و تەتەڵەنەکردنی رووداوەکان پێش بڕیاردان، تێکەڵنەبوونی خەڵکی بیر فراوان و گفتۆگۆنەکردن و گەشتنەکردن و ئەزموون وەرنەگرتن لە تاڵییەکانی ژیان لە رابروو و زۆرهۆکاری تریشن، بەڵام هۆکاری سەرەکیی دەردەکە نەخوێندنەوەی قووڵی پێویستە بەتایبەتی لای خوێندەوارانی سیاسی.
دەکرێت مرۆڤێکی کەم ئاستی بیرکردنەوە لە کۆی تێڕوانینەکان بۆ ژیان تەسکبین بێت، تەسکبینیش زۆرتر لەگەڵ رەشبینیدا جووت دەبێت، کاردانەوەکانی کەسێکی تەسکبینی ئاسایی تەنها بە زیان بۆ کەسه تەسکبینەکە دەگەڕێتەوە، پڕ کێشەترین کەسانی تەسکبین کەسانی تەسک بینی سیاسیە، چونکە کەسانی پێشڕەو و بڕیار بەدەستن، سیاسەت خۆی ورە و گەشبینی و بینینی ماوەی دووری رووداوەکانی دەوێت، دەبێت کەسانی سیاسی مێشکیان فراوان بکەن و ناکرێ لە بەرانبەر کێشە و بگرە و بەردەکاندا رەشبین و تەسکبین بن و چۆک دابدەن، بەڵکو دەبێ پێشبینیی رووداوەکان بکەن، مرۆڤە سیاسییە تەسکبینەکان سەری دنیایان لێدەگیرێ، دەرگای هەموو هیواکانی رزگاربوون لەسەر خۆیان دادەخەن. لە چوارچێوە تەسکەکەی بیرکردنەوەیاندا چارەسەرێ بۆ کێشەکان نابینن! لە ئەنجامی دیاردەکەدا بڕیاری ماڵ وێرانکەر بۆ خۆیان و حزبەکەیان دەدەن، مرۆڤ دەتوانێ بە خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیرکردن ئاستی رووناکبییری گشتی و سیاسی فراوان بکات، ئەو مرۆڤانەشی توانای فراوانکردنی بواری تەسکبینیی سیاسی خۆیان نییە، لە هەرەمی ئەو بڕیارانە دووربکەونەوە کە کاریگەریی لەسەر بارودۆخی گشتی سیاسی هەیە، چونکە جار هەیە تەسکبینی سیاسی دەبێتە دەروێشی حزبی لایەنە خراپەکانی حزبەکەی و رووداوەکان نابینێ، کەسانی چوار دەور و سەرووی خۆشی بە هەڵدێردا دەبات.
چارەنووسی ئەو حزبانەی کادری تەسکبینیان زۆرە و کادرە تەسکبینەکان بڕیار بەدەستن، لێکترازانی حزبەکە و و پەرتەوازەبوونی کادرانێتی. بۆیە پێویستە حزبەکان بە کار و کردەوەی خۆیاندا بچنەوە و پەیمانگە و خولی رۆشنبیریی جۆراوجۆر بۆ تەسکبینەکان بکەنەوە تا دەیانخەنە سەر رێچکەی خۆپێگەیاندنی سیاسی، ئەوانەشی توانای کردنەوەی فراوانی بازنەی بیریان نییە لە کەنارەکانی بڕیاردان دووربخرێنەوە.
خ.غ