جیهانی

سه‌رۆك كۆماری ئێران داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆك كۆماری ئێران داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌وانه‌ی هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ بوون ده‌بێت سزا بدرێن.

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران داوایكرد دادگایه‌كی تایبه‌ت پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌.

رۆحانی وتی" هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا هۆكاری ئاڵۆزییه‌كان بووه‌ به‌ڵام ناكرێت ئه‌وانه‌ی له‌ ناوخۆی وڵات هۆكاری ئه‌و رووداوه‌بوون سزا نه‌درێن".

به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌می 2020فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌ ئێران له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌، سه‌ره‌تا ئێران هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هۆكاری ته‌كنیكی، دواتر دانی به‌وه‌دا نا كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌كه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان