تەندروستی

سوود و زیانەکانی تێکەڵکردنی شیر و چا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوود و زیانەکانی تێکەڵکردنی شیر و چا
مەودا میدیا - کاروان نوری

هەندێک لە خەڵکی وادەزانن تێکەڵکردنی شیر و چا سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام توێژینەوەکان ئەو بیر و باوەڕانە رەتدەکەنەوە، بەپێی توژینەوەیەک کە لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە تێکەڵکردنی شیر و چا دەبێتە هۆی ئەوەی هەریەکە لە شیر و چایەکە زۆرێک لە سوودەکانیان لەدەستبدەن.
 
 یەکێک لە سودەکانی چا هەبوونی پێکهاتەی کاکتینە و سوودی هەیە لە پاراستنی دڵ لە جەڵتە، لەگەڵ پێکهاتەی دژە ئۆکسید، لەهەمان کاتدا، شیر دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی کازینات، کاتێک بە تەنیا دەخورێتەوە، ئەم پرۆتینە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، بەڵام کاتێک شیر لەگەڵ چا تێکەڵ دەکرێت، هەردوو پێکهاتەی کازینات و کاکتین کارلێک دەکەن و سوودێکی ئەوتۆیان نامێنیت بۆ دڵ و دەبنە هۆی ئەوەی بە باشی خوێن بە دەمارەکاندا نەڕوات.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک توێژینەوەی نوێ دەریانخستووە، تێکەڵکردنی شیر و چا دەبێتە هۆی نائارامی گەدە و دروست بوونی بەردی گورچیلە، زانایان رێنمایی دەدەن کە چا بەتەنیا بخورێتەوە، چونکە سوودی زۆرە و یەکێک لەو سوودانە پاراستنی جەستەیە لە شێرپەنجە.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن