کوردستانی

لەسەر دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکردووە، لەسەر سكاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی و داواكاری گشتی، مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید دەستگیركراوە.  
 
لەسەر دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ مەلا هەڵۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە راگیراوە و هۆكارەكەشی سكاڵای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانییە كە بەداواكاری گشتییان داوە، داواكاری گشتیش بەتۆمەتی ناوزڕاندن رایگرتووە".

مەلا هەڵۆ حەمە رەشید یەكێك لەمامۆستا ئاینییە ناسراوەكانی شاری سلێمانی، چەندین جار بەهۆی رەخنەگرتن و بە تۆمەتی ناوزڕاندن رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بۆتەوە و بە تایبەت دوای ئەوەی قسەیەکی زۆری لەسەر پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی کرد و بە پەیمانگای سۆزانیەکانی وەسفکردن".

Qaiwan
Qaiwan