گێتی
بۆ یەكەمجار ئەندامێكی ناتۆ هاتە نێو شەڕی روسیا و ئۆكرانیاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای نزیكەی سێ ساڵ لە بەردەوامبوونی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، بۆ یەكەمجار پۆڵەندا هاتە نێو شەڕەكەوە و چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی روسیای خستەخوارەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی ئەوەی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی روسیا ئاسمانی وڵاتی پۆڵەندایان بەزاند، لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای وڵاتەكەوە خرانەخوارەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای پۆڵەندا رایگەیاند"فڕۆكەكانی روسیا چەند جارێك ئاسمانی وڵاتەكەیان بەزاندووە بەبێ ئەوەی وڵاتەكەی ئاگاداركرابێتەوە، بۆیە دەستبەجێ سەرجەم فڕۆكەكانیان خستووەتەخوارەوە.
ئەوەی كە جێگەی مەترسییە ئەوەیە كە پۆڵەندا ئەندامی ناتۆیە و ئەگەر روسیا بەرپەرچدانەوەی بۆ ئەو كارەی وڵاتەكە هەبێت ئەوا دوور نییە روسیا لەگەڵ ناتۆ-یش بكەوێتە شەڕ و ململانێ و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز ببێت.
ئ پ
بیروڕا



