کوردستانی
خۆپیشاندانى مامۆستایانی ناڕازیی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازیی بۆ داواکردنی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا و هەڵوەشاندنەوەی سیستمى ئەلیکترۆنى، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان گردبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، (20-10-2020)، مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان دەستپێکرد و داوا دەکەن مووچە لە کاتى خۆیدا دابەشبکرێت و سیستمى ئەلیکترۆنى هەڵبوەشێتەوە".
لە سەرەتاى ئەم مانگەوە، ساڵى نوێى خوێندن بە شێوەی ئاوێتە دەستیپێکرد، بەڵام لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین زۆرێک لە مامۆستاکان بایکۆتیان کردووە.