جیهانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران روو لە هەڵکشانە تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5 هەزار و 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگەیاند "له ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5 هه‌زار و 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها 322 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4810 تووشبووش ئێستا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ 539 هه‌زار و 670 کەس بەرزبووەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا 434 هه‌زار و 676 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و 31 هه‌زار و 34 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه".
س.س
س.س