کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی لەسەر هێنانی دەرمانی قاچاخ و ساغکردنەوەی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر هێنانی دەرمانی قاچاخ و ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "سەرجەم ئەو بابەتانەی کە باس لە هێنانی دەرمانی قاچاخ و ساغکردنەوەی دەکەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دوورە لە راستییەوە".
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "سەرجەم ئەو بابەتانەی کە باس لە هێنانی دەرمانی قاچاخ و ساغکردنەوەی دەکەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دوورە لە راستییەوە، ئەوانەی دەوترێت تەنها قسەیە و پێشتریش چەند جارێکی دیکە ئەم بابەتانە باس کراوەتەوە و دواتر دەرکەوتووە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراویان نەبووە".
روونیشیکردەوە "هەر بەڵگەیەک هەبێت ئێمە بە دڵنیایی خۆمان بەدواداچوونی بۆ دەکەین و هیچ رێککەوتن یان مامەڵەیەکیش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و بازرگانی قاچاخیشدا نییە، چونکە سەرجەم ئەو دەرمانانەی کە دەهێنرێت دەبێت لە کوالیتی کۆنترۆڵ پشکنینی دڵنیایی بۆ کرابێت ئەگەر نا نەک مامەڵەی پێوە ناکرێت و ناهێنرێت، بەڵکو بە هیچ شێوەیەکیش رێگەی پێنادرێت داغڵی هەرێمی کوردستان بکرێت".
ئاشکراشیکردووە "ئێمە لە ئێستادا سەقاڵی ئەوەین کە یاسایەکی تایبەت دەربکرێت بۆ ئەوەی نەک بە تەنها پشکنینی ئەو دەرمانانە پێویستە بکرێت کە داغڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵکو دەبێت لە کوالیتی ئەو شوێنە دڵنیابین کە لێی بەرهەم دەهێنرێت، ئەگەر دڵنیا نەبین لە شوێنی بەرهەمهێنانی دەرمانەکە، رێگەی پێ نادەین بهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رۆژی رابردوو بە مەودا میدیا راگەیاند "هەموو جۆرە دزی و تاڵانییەک لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بەڵام قاچاخی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراک، دەبێت هێڵی سوور بێت، هەندێک لەو دەرمانەنە دەرمانە دەگمەنەکانی شێرپەنجە و بەنجن، کە بەردەوام بەکار دەهێندرێن، لەوە کارەساتتر ئەوەیە کە وەزارەت بە فەرمی لە بازرگانە قاچاخچییەکانی دەکڕێتەوە".