کوردستانی
شه‌پۆلێك به‌فرو باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو، شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه به‌ڵام جارێك به‌ته‌واویی جێگیرنه‌بووه.
سالار حاجی، شارەزاى بوارى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئەوکاتەی پێشینان دیاری‌یان کردووە، هاوینە بچوک هەیە زۆر ساڵ پێش دەکەوێت، یان کاتی خۆی دێت یان دوادەکەوێت".
وتیشى "پێشبینی کراوە تا26ی مانگ هیچ شەپۆلێکی باران باران هه‌رێم ناگرێته‌وه، بەڵام بەپێی پێشبینییە سەرەتایەکان بێت، لە نزیک سەری مانگ یان سەرەتای مانگی 12ه، ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەفروباران هەیە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانه لەگەڵیدا پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن و بارستە هەوایەکی سارد له‌گه‌ڵ، لەگەڵ ئەوەش دا، کاتی ئەم شەپۆلە بارانە هیچ جێگرنییە هەر لە گۆڕانکاری دایە، گۆڕانکاریەکان هێندە خێران ئەوەی لەسەر نەخشە هەیە به‌و جۆره دەرناچێت".
وتیشى "با جوتیاران ده‌ست بەکێڵانی زەویەکانیان بكه‌ن بۆ ئەوەی بەرهەمەکەیان دوا نەکەوێت، بیکەنە ژێر خاک با چەکەرە بکات".
ع
بیروڕا


