ئابووری
نزیكه‌ى سێ مانگه مووچه دواكه‌وتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران له كۆتایی مانگى 11 ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ى مانگى نۆیان وه‌رنه‌گرتووه، حكومه‌تى هه‌رێمیش هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه.
ئه‌مساڵ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تا ئێستا مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌گرتووه، له رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام ناردنى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غدا دواخستووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرێت، ئه‌گه‌رچى چه‌ندانجار رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم مانگانه 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بنێرێت.
پێشتر رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى دارایی رایگه‌یاند "مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ئه‌مساڵ ده‌بێته ئه‌مانه‌ت له‌سه‌ر حكومه‌تى عیراق".
رۆژى رابردووش مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتى "ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ر مووچه‌یه‌ك فه‌وتا، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران گله‌یی له به‌غدا بكه‌ن".
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى وت "ئه‌مه‌ى به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت ناڕه‌وایه، 11 ساڵه فه‌رمانبه‌ران مافیان پێ نه‌درێت و ساڵانه دوو بۆ سێ مووچه‌یان دهفهوێت".
ع
بیروڕا


