ئابووری
موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان: ئاماده‌نین كاره‌با هه‌ڵبكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له شه‌وى رابردووه‌وه به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر و كوژاندنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى كاره‌باى هاوڵاتییان و ناوچه‌كان، خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌ڵێن، ئاماده‌نین كاره‌با هه‌ڵبكه‌ین چونكه هیچ گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
عوسمان سدیق، خاوه‌نى موه‌لیده به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ گرێبه‌ستێك و شتێك له‌نێوان ئێمه و وه‌زاره‌تى كاره‌با یان حكومه‌ت نییه له‌باره‌ى پێدانى كاره‌باى موه‌لیده به هاوڵاتییان".
وتیشى "ئێمه ئاماده‌نین كاره‌با هه‌ڵبكه‌ین ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێكیش كاره‌با نه‌بێت، كێ ئه‌و حه‌قه بدات به ئێمه، ئه‌مه پێشتر نییه به ماڵان بگه‌ڕێین و پاره كۆبكه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى شه‌وى رابردوو به‌شێكى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى بێ كاره‌با بووه، به‌ڵام خاوه‌ن موه‌لیده‌كان كاره‌بایان هه‌ڵنه‌كردووه و خه‌ڵك بێ كاره‌بایه".
ع
بیروڕا


