کوردستانی

سەرمای بەهێز هەڵدەكات و بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرمای بەهێز هەڵدەكات و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لە مانگی 12دا سەرمایەكی بەهێز زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"بەپێی پێشبینییەكان 15رۆژی كۆتایی مانگی 12سەرمای بەهێز روودەكاتە ناوچەكانی هەرێم".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لە مانگی یەكیشدا چەن شەپۆلێكی سەرمای بەهێز روودەكاتە ناوچەكانی هەرێم و ئەگەری بەهێز هەیە كە بەفر لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی ببارێت". 

ئەوەشی خستەڕوو " ئەگەری ئەوەش هەیە كە ریكۆردی نوێی دابەزینی پلەی گەرما تۆمار بكرێت لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان". 

ب ح

Qaiwan
Qaiwan