گێتی
"ئه‌مه‌ریكا بوێرى دانوستانى نییه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بوێرى ئه‌وه‌ى نییه دانوستانى راسته‌قینه بكات، ده‌شڵێت، ئێران و سعودیه په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان هه‌یه.
عەباس عیڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران به فرانس پرێسى راگه‌یاندووه "کێشەی سەر رێگای بەرەوپێش بردنی دانوستانکان وڵاتانی ناوبژیوان نین، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئەمه‌ریکا، چونکه واشنتۆن ورەی جدیی بۆ ئەنجامی دانوستانی راستەقینەی نییە".
وتیشى "پەیامەكهى مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، پادشاى سعودیه، په‌یوه‌ندیی بە پرسی حەجەوە بووە و هیچ په‌یوەندییەکی بە پرسی نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن نەبووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە پرسی ئەتۆمیدا ئێمە بەته‌واوەتی متمانەمان بە عەرەبستان هەیە و نزیکبوونەوە و په‌یوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ئاستێکی باشدایە و په‌یوەندیی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی ئێران و عەرەبستان رۆڵی سەرەکی هەیە لە سەقامگیری ناوچەکە".
ع
بیروڕا


