عیراقی
پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت بەو پیاوانەی ژنی دووەم دەهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت بەو فەرمانبەرانی ژنی دووەم دەهێنن بڕی پێشینەکەش 10 ملیۆن دینارە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بڕیاردرا پێشینەی هاوسەرگیری بدرێت بەو فەرمانبەرانەی کە بۆ دووەمجارە هاوسەرگیری دەکەن، بە مەرجێک لە هاوسەرگیری یەکەمیدا نە خۆی و نە ژنەکەشی پێشینەی هاوسەرگیریان وەرنەگرتبێت، بەڵام ئەو کەسانەی ژنەکانیان مردووە یان جیابوونەتەوە دەتوانن سوودمەندبن لەو پێشینەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بڕی پارەکە 10 ملیۆن دینارە و بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەبێت و بەبێ بوونی کەفیل، بەڵام بەمەرجێک دەبێت کە فەرمانبەری هەمیشەیی بن و خزمەتیان کەمتر نەبێت لە دوو ساڵ".
س.س