کوردستانی

بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە هاوڵاتییەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە هاوڵاتییەک کوژرا
مەودا میدیا-

ئەمشەو لە گەڕەکی 16ی ئاب لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەک کرا و بریندار کرا، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمشەو لە گەڕەکی 16ی ئاب لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلـە لە هاوڵاتییەک کرا بە ناوی "هاشم عەلی نەسرەدین" بەوهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

هەر بەپێ زانیارییەکان، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

س.س